ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستگیرکردنی شوێنگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، عەبد ناسر قەرداش لە عێراق راگەیاندرا. 

بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسانەی کە قسەیان بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق "INA" کردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ھەواڵگری عێراق، شوێنگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، عەبد ناسر قەرداش دەستگیر کراوە. 

بەرپرسانی ئەمنی ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی شوێن و چۆنییەتی دەستگیرکردنی ناوبراو ئاشکرا نەکردووە. 

ئەبوبەکر بەغدادی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئەمریکا لە گوندەوارەکانی ئیدلب-ی سووریا کوژرابوو. 

دەستگیرکردنی شوێنگرەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاندرا