ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە سوریا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی سه‌ربازیدا بۆ سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی ئه‌مریكا، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكا و پێنج شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده‌ برینداربون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ به‌ ئاژانسی "سانا"ی فه‌رمی سوریای راگه‌یاند، له‌ نزیك گوندی رویشدی سنوری نێوان حه‌سه‌كه‌ و دێره‌زور، هێرشێكی چه‌كداری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌، له‌ئه‌نجامیشدا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكا  و پێنج شه‌ڕڤان برینداربون.

سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی شه‌دادی باشوری حه‌سه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌