ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق، موئەید لامی رایگەیاند کە تا ئێستا، ٤٠ رۆژنامەنووس لە عێراق تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)بوون.

موئەید لامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە، بەپێی ئەو ئامارانەی کە دەستیان گەیشتووە، تا ئێستا، ٤٠ رۆژنامەنووس لە عێراق تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەو رۆژنامەنووسانە بەهۆی ئەوەی لە میانی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرکەوتنیان هەبووە، تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق، موئەید لامی باسی لەوەشکرد کە رەوشی زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، جێگیرە و گوتیشی:"ئەگەر پێویست بکات، ئەوە ئامادەین لە داهاتوودا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئەو رۆژنامەنووسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بکەینەوە".