ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەدهەم ئیسماعیل رایگەیاند كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، خەریكە رەوشەكە لە عێراق لەژێر كۆنترۆڵ دەردەچێت.

ئەدهەم ئیسماعیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە دا كە لەئێستادا رەوشی تەندروستیی لە عێراق خراپە و خەریكە لەژێر كۆنترۆڵ دەدەرچێت و گوتی:

"ئەگەر هاووڵاتییان بە باشی پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان، ئەوا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دەچێتە قۆناغێكەوە كە نەتواندرێت، كۆنترۆڵ بكرێت".

نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەدهەم ئیسماعیل باسی لەوەیش كرد كە ماوەی دوو هەفتەیە، ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق رۆژانە لە هەڵكشاندایە.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 45 هەزار و 402 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 756 كەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 122ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.