ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمپانیای بایۆتێکی سانسینۆی چینی رایدەگەیێنێت ڤاکسینێكی دژەکۆرۆنایان دروستکردووە کە کۆمسیۆنی ناوەندی سەربازی چین رێگەیداوە سەربازانی وڵاتەکەی بۆماوەی یەک ساڵ بەکاریبهێنن.

د. یو ژوفێنگ، سەرپەرشتیاری بایۆلۆژی کۆمپانیا چینییەکە دەڵێت ڤاکسینەکە لەقۆناخەکانی یەکەم و دووەم سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە و سەلامەت بووە، وە توانیویەتی وابکات بەرگری جەستەی کەسەکان وەڵامبداتەوە و لە داهاتوو بەرگری دژی ڤایرۆسەکە هەبێت.

د. یو ژوفێنگ دەڵێت ئەوان ڤاکسینەکەیان دروستکردووە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای پزیشكی کۆمسیۆنی ناوەندی سەربازی چین بڕیاریانداوە بەکاریبهێنن.