ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە  دوو هەزار و 415 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق تۆماکراوە و 107 کەسیش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتە 51 هەزار و 524 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 378 پشکنین لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق کراوە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 415 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆترینیان لە بەغدا 618 کەس،  سلێمانی 181 کەس، بەسرە 173 کەس، دیوانیە 185 کەس و لە پارێزگای زیقاریش 252 تووشبوو تۆمارکراوە.ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا هەزار و 507 کەس چاکبونەتەوە و ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بوە، هەروەها 107  کەسیش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە کە زۆترینیان لە بەغدای پایتەخت بون کە 36 کەس  گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە عێراق 51 هەزار و 524 کەس تووشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 26 هەزار و 267 کەس چاکبونەتەوە و 328 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.