ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی‌ عێراقی‌ ئەمرۆ پێنجشەممە، ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردووی‌ تووشبووان و مردووان و چاكبووانی‌ نەخۆشی‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكردەوە.
بەپێی ئامارەكە لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 110 كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 2 هەزارو 184 كەسیش تووشی‌ ئەو پەتایە بوون. هەروەها 1645 كەسیش چاكبوونەتەوە.
بەپێی‌ ئامارەكە لەماوەی‌ 24 كاتژمێرەكەدا تووشبووان بەمشێوەیە دابەشبوون (715 بەغدا، 190 سەڵاحەدین- تكریت، 179 سلێمانی،149 بەسرە)، لەسەرەتای‌ دەركەوتنی‌ پەتای‌ كۆرۆنا تاوەكو ئامادەكردنی‌ ئەم هەواڵە 2160 كەس بەو پەتایە مردوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.