ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆشكی كۆماری فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە سەرۆك وەزیران دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

كۆشكی كۆماری فەڕەنسا (ئەلیزێ‌) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە ئەمڕۆ ئیدوارد فیلیپ، سەرۆك وەزیران نامەی جەستلەكاركێشانەوەی داوەتە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوام دەبن لە كاروبارەكانی ئێستای دەوڵەت تاوەكو حكومەتێكی نوێ‌ دەستبەكار دەبێت.