ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕی بۆرسە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد و لە سەرو ٤٢ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٧٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلارو ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.