ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محێدین تازەوارد، چالاکی مەدەنی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا و 10 چالاکی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی 70 ساڵە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دانیشتنی دادگای حەوت چالاکی مەزهەبی کورد لەلقی دوی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلو بەڕێوەچو و محێدین تازە وارد، خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی "دژایەتی" سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا.

هەروەها 10 چالاکی دیکەش سەرجەم حوکمی 37 ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە 2ی ئەم مانگە، بە فەرمی پێیان راگەیەندراوە.

ئەو 11 هاوڵاتییە کوردە ساڵی 2018 لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە، ئێستا تەنیا محێدین تازەوارد لە بەندیخانە راگیراوە و شەش کەسی دیکە مانگی ئازاری ئەمساڵ چونەتە بنکەی پۆلیس و بەشێوەیەکی کاتی راگیراون.