ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی ئامارەكانی داتا سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردۆتە‌وه‌، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 16 ملیۆن و 899 هه‌زار و 285 توشبو، له‌نێویاندا 663 هه‌زار و 540 مردن هه‌یه‌، هاوكات 10 ملیۆن و 462 هه‌زار و 172 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

به‌گوێره‌ی ئەم داتایە   بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به ‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 498 هه‌زار و 343 كه‌س، 152 هه‌زار و 320 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت، بڕازیلیش به‌پله‌ی دوه‌م دێت و دو ملیۆن و 484 هه‌زار و 649 توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌ كه‌ له‌نێویاندا 88 هه‌زار و 634 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هیندستان له‌ریزبه‌ندیه‌كه‌دا پله‌ی سێیه‌می گرتوه‌ و ملیۆنێك و 533 هه‌زار و 936 توشبو تۆماركراوه‌ كه‌ 34 هه‌زار و 240 توشبویان كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، روسیاش كه‌ له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدایه‌، 823 هه‌زار و 515 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ كه‌ 13 هه‌زار و 540 توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌فریقای باشور و مه‌كسیك و پیرۆ و چیلی به‌پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن، ئێرانیش به‌تۆماركردنی 296 هه‌زار و 273 توشبوی كۆرۆنا ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی جیهانی گرتوه‌.

وڵاتی عێراق له‌ریزبه‌ندی 21ه‌مینی وڵاتی جیهاندایه‌، 115 هه‌زار و 332 توشبوی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، چوار و 535 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا 81 هه‌زار و 62 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌ و مانگی 12ی ساڵی 2019 له ‌شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تاوه‌كو ئێستاش سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو تیمێكی پزیشكی ره‌وانه‌ی چین بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌.