ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە راگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراقی رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی توركی لەسەر داواكاریی وەزارەتی تەندروستیی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق هەڵپەساردووە تاوەكو یەكی مانگی داھاتوو.

لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە، ئەوەی پەیوەندیی بە گەڕانەوەی ھاووڵاتییانی توركیا هەیە لە عێراق، ئەوا لە رێگەی كەناڵەكانی دیپلۆماسییەوە دەبێت لەنێوان ھەردوو وڵات.

ھەروەھا ھێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە كە، گەشتی سبەی بەغدا - ئیستانبوڵ بەھۆی ئەو بڕیارەوە ھەڵوەشاوەتەوە، ئەوەشخراوەتەڕوو كە ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی دایە و داوای لێبوردنی لە گەشتیاران كردووە.