ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەیەکی چینی بڵاویکردەوە، حکومەتی چین قبوڵیناکات ئەمریکا تەکنۆلۆژیاکەی بدزێت و توانای وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی ئەمریکاشی هەیە.بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی (دەیلی چاینا) بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی چین قبوڵیناکات ئەمریکا تەکنۆلۆژیاکەی بدزێت و توانای وەڵامدانەوەی ئەو هەنگاوەی ئەمریکاشی هەیە کە فشاری لەکۆمپانیای (دایتی دانس) کردوە بۆ فرۆشتنی بەشی تیک تۆک لەئەمریکا بە مایکرۆسۆفت.

رۆژی هەینی رابردو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگریدەکات لەکارکردنی تیک تۆک لەئەمریکا، دونێنێش میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە دۆناڵد ترەمپ 45 رۆژی داوەتە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ کڕینی بەشەکانی تیک تۆک لەئەمریکا.

رۆژنامەکە کە لەلایەن حکومەتی چینەوە پشتیوانی دەکرێت راشیگەیاندوە، رەفتارەکانی ئەمریکا بەرامبەر کۆمپانیا چینییەکان دەرئەنجامی ئیفلاسی حکومەتی ئەو وڵاتەیە بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی خەڵکی وڵاتەکەیان و هیچ بژاردەیەک لەبەردەم چیندا ناهێڵنەوە بۆ وەڵامدانەوە، یان دەبێت قبوڵیبکات یان دەبێت شەڕی ئەمریکا بکات لەبواری تەکنۆلۆژیادا.