ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی رابردودا کەمترین پەنابەر لە تورکیاوە گەیشتونەتە یۆنان ئەوەش بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان دەگەڕێتەوە.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی یۆنان، لە ماوەی چوار مانگی رابردودا کەمترین پەنابەر لە تورکیاوە گەیشتونەتە یۆنان، ئەوەش بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان دەگەڕێتەوە، بە مافی خۆیانی دەزانن پارێزگاری لەسنورەکانیان بکەن.

جۆرج کۆمۆتساکۆس، جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەوبارەیەوە رایگەیاند، "تورکیا دراوسێیەکی خراپەو جێگای متمانە نیە هێشتا چوار ملیۆن پەنابەر لەژێر دەسەڵاتیدایە بە دوری نازانین بۆ مەرامێکی تر بەکاریان بهێنێتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی، حکومەتی یۆنان رایگەیاندوە، 766 سەربازی نوێی بۆ پاسەوانی سنورەکانی دامەزراندوە، کە 266 پاسەوانیان لە دورگەکانی باکورو باشوری دەریایی ئیجەدا جێگیر دەکرێن.

ئەوەش خراوەتەڕو، 480 پاسەوانیشیان لە ناوچەکانی (ئەتیکا، بیلوبونیز، مەقدۆنیای رۆژهەڵات و تراقیا  جێگیر دەکرێن بۆ رێگریکردن لە هاتنی پەنابەران بۆ ناو خاکی یۆنان.