ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

زانایەکی بواری گڕکانەکان لە ڕووسیا پێشبینی دەکات کە لە داهاتوودا زەوی ڕووبەڕووی چەند گڕکانێک دەبێتەوەو دەبێتە هۆی گۆرانی کەشو هەوا.

ئیڤان کۆلیکۆف بە میدیاکی ڕووسیای ڕاگەیاندووە" لە داهاتوویەکی نزیکدا زەوی ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی تەقینەوەی کارەسات ئامێز دەیێت، کە ئەمەش دەیێتە هۆی گۆڕینی کەشو هەواو بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت لە وەرزی هاویندا بەفر ببارێت".

بەپێی پێشبینییەکانی ئیڤان کۆلیکۆف، لە هەر سەدساڵێکدا جارێک یان دوو جار چەندین گڕکانی کارەسات ئامێز دەتەقنەوە، کە لە دوو سەدەی ڕابردوودا کارەساتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کۆلیکۆف، لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لەسەر تەقینەوەی کارەسات ئامێز نییە، بەڵام چونکە ماوەیەکی زۆر بەسەر تەقینەوەی گڕکانی لەو جۆرە تێنەپەڕیووە، لە هەر کاتێکدا ئەگەری کارەساتی لەو جۆرە هەیە.