ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەئێستادا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە 19 ملیۆن كەس نزیكبوەتەوە و تا بەیانی ئەمڕۆ 18 ملیۆن و 978 هەزار و 366 كەس توشی پەتاكەبون.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی جیهان 18 ملیۆن و 978 هەزار و 366 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون.

هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی توشبوانە، 12 ملیۆن و 879 هەزار و 763 كەس، كەیسەكانیان داخراوە، بە جۆرێك 12ملیۆن و 168 هەزار و 522 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 94٪ی كەیسە داخراوەكان و 711 هەزارو 241 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە دەكاتە 6٪ی ئەو كەسانەی كۆتایی بە كەیسەكانیان هاتوە. هاوكات 6 ملیۆن و 098 هەزار و 603 كەس، هێشتا هەڵگری پەتاكەن بە جۆرێك 65 هەزار و 480  كەس كە دەكاتە 1%ی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە باری تەندروستیان خراپە و 6 ملیۆن و 033 هەزار و 123 كەس كە دەكاتە 99% هەڵگرانی ڤایرۆسەكە دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بەگوێرەی ناوەندەكانی تۆماركردن، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێداتۆماركراوە كە 4 ملیۆن و 973 هەزار و 568 كەسن، دوای ئەویش برازیل دێت كە 2 ملیۆن و 862 هەزار و 761 كەس توشی ڤایرۆسەكەبون، سێهەمین وڵاتیش هندستانە كە ملیۆنێك و  964 هەزار و 536 هاوڵاتی تیایدا توشی پەتاكەبون، روسیاش بە چوارەمین وڵات دادەنرێت و 866 هەزار و 627 كەس توشی كۆرۆنا بون و عەرەبستانی سعودیەش 529 هەزار و 877 تیایدا توشی كۆرۆنا بون.