ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هێرشێکی تیرۆرستیدا، سێ سەربازی عێراقی لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردووە، سەربازەکان سەر بە فەوجی دوو، لیوای ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینن و هێرشەکەش لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە چیای حەمرین، چوار چەکداری داعش کوژراون.