ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلادا لە حەفتانین پێنج سەربازی تورکیا کوژران، دوو سەنگەر وێرانکران و چەکێکی ئەی چواریی قورسیش لەناوبرا، لە سێرتیش لە دژی ئۆتۆمبێڵی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان ٤ی ئاب لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. زانیاری فراوان لەو بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

هێزەکانمان کاتژمێر ١٧:٣٠ لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید ئاداری چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.

هێزەکانمان کاتژمیر ١٨:٥٥ لە خانتوور لەدژی داگیرکەران کە لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا ٢ سەنگەر ڕووخێنران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش تێکشکێنرا. و بە گشتی ٤ سەرباز سزادران. ئەم چالاکیە لە تۆڵەی ئەو مەدەنیانە ئەنجامدرا کە ٢٦ی تەموز لە بامەرنێ شەهیدکران.

لە سێرت چالاکی سابۆتاژ

٤ی ئاب کاتژمێر ١:١٠ هێزەکانمان لە سێرت لەدژی ئۆتۆمبێڵی سوپای داگیرکەری تورک کە لە قەڕەقۆلی ئەبرۆوە بۆ ناوچەی هانا دەچوو، هەڤاڵان چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا گورزێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."