ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی رۆژانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا بەرزبوەتەوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر 19 ملیۆن و 546 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 19 ملیۆن و 546 هەزار و 748 کەس، لەو ژمارەیەش 12 ملیۆن و 547 هەزار و 767 توشبو چاکبونەتەوە و 724 هەزار و 123 توشبوش گیانیانلەدەستداوە. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 5 ملیۆن و 95 هەزار و 524 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 164 هەزار و 94 کەس گیانیانلەدەستداوە و 2 ملیۆن و 616 هەزار و 967 کەسیش چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 361 هەزار و 442 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی 322 هەزار و 567 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.