ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە روداوی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری ئەو شارە دەستگیردەکرێن.

دادگای باڵای بەیروت فەرمانی دەستگیرکردنی 19 کەسایەتی دیار و بەرپرسی ئیداری ئەو شارە دەرکردوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە لەناو ئەو 19 کەسەدا هەریەکە لە بەدری زاهیر، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی بەیروت و حەسەن قورەتیم بەڕێوەبەری بەندەری ئاوی بەیروت و بەڕێوەبەری پێشوی گومرگی ئەو شارە بونیان هەیە.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌یان هاوڵاتی لوبنان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی لوبنان ئه‌نجامدا، به‌هۆی سوتاندنی تایه‌ و داخستنی شه‌قامه‌كانیشه‌وه‌، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رویدا.

سێشه‌ممه‌ی رابردو له‌ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی مه‌رفای به‌یروت 137 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.