ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند، ئەوەیش دوای چەند رۆژێک لەو تەقینەوە گەورەیەی کە بەیرووتی پایتەختی هەژاند و بووە هۆی مردنی زیاتر لە 150 کەس.
 
مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری دەستلەکارکێشاوەی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "حکومەت نەیتوانیوە خواستەکانیان دابین بکات".
 
مەنال عەبدولسەمەد ئەوەی خستەڕوو، "گۆڕانکاری شتێکی دوور لە چاوەڕوانییە. هەروەها واقیعەکەیش هاوتای داخوازییەکان نەبووە و بۆیە دوای کارەساتی تەقینەوەکەی بەیرووت دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم".
 
رۆژی سێشەممەی رابردوو لە دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەکدا لە ئەنجامدا  تاوەکو ئێستا بەپێی ئامارەکان 157 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار کەیش برینداربوون.