ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی ئیبراهیم ئه‌بوبه‌كر كیتا، سه‌رۆكی وڵاتی مالی و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی له‌لایه‌ن كوده‌تاچیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كرد و داوایكرد، به‌په‌له ئازادبكرێن.
ستیڤال دۆجاریك، وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتی مالی له‌لایه‌ن كودهتاچیهكانهوه كردوه و داوایكردوه، به‌په‌له سه‌رجه‌میان به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئازادبكرێن، هه‌روه‌ها بۆ چه‌سپاندنی یاسا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور و یاسا بڕواپێكراوهكانی ئه‌و وڵاته.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌مینداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگری و ئاسایشی مالی كردوه، به‌هه‌مو جۆرێك دان به‌خۆیاندا بگرن و گرژی زیاتر له مالی دروست نه‌كه‌ن.
دوێنێ هه‌واڵی نائاسایبونی دۆخی ئاسایشی و هه‌وڵی كوده‌تايان لة وڵاتی مالی رۆژئاوای ئه‌فریقا بڵاوکرایەوە، چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومی و ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی له باماكۆی پایته‌خت ده‌ستگیركران، دوای چەند کاتژمێرێکیش سه‌ركرده‌ی یاخیبوانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیكردنی ئیبراهیم بۆباكاری سه‌رۆك و سومهیلۆن مایگای سه‌رۆك وه‌زیرانی راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران لهپامێكدا بوه، به‌ناوێكی نادیار كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می یاخیبوانی ئه‌و وڵاته نوسرابێت و تیایدا هاتوه، "ده‌توانین پێتان رابگه‌یه‌نین كه سه‌رۆك وه سه‌رۆك وه‌زیران له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆماندان".