سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه رێنمایی داوه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا snapback به‌كار ده‌هێنن.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران و گرتنه‌به‌ری میكانیزمی snapback بۆ دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا دوا.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له به‌رامبه‌ر ئێران هه‌نگاوی توندیان ناوه و گوتی: "داوام له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ كردووه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه دیسانه‌وه سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئه‌و سزایانه‌ی ههڵپهساردبوون، ئه‌مه snapbackه و شتێكی زۆر به‌ربڵاو نییه".
تره‌مپ بیری خسته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و گوتی: "ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به‌رهه‌می سیاسه‌تی ده‌ره‌كی شكستخواردووی ئیداره‌ی باراك ئۆباما-جۆ بایدن بوو".
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران هاوكاری دارایی زۆرێك له رێكخراوی تیرۆریستییه‌كان ده‌كات به ئهلقاعیدهیشهوه و ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتننامه‌یه رێگه له‌وه گیرا ملیارەها دۆلار له ئه‌مریكاوه بچێته ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، گوتی: "ئێستا وڵاتانی دیكه دێن و ده‌یانه‌وێت رێك بكه‌ون. ده‌یبینین له‌ناكاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاشتی شاد ده‌بێت. نه‌تانده‌توانی به رێككه‌وتننامه بێماناكه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه بكه‌ن".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا رێگه به‌وه نادات ئێران به‌رده‌وام بێت له به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "هه‌موو كاتێك ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه كه ده‌بنه هۆی رێگه‌گرتن له بهرههمههنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێران".