ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق گواستییه‌وه‌، هێزی هاوپه‌یمانان سه‌ربازگه‌ی تاجی و هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازیانه‌ی له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ هه‌ن، راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی ده‌كشێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له‌ واشنتن، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر دیارییكردنی خشتەیەك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق رێككه‌وتوون.