ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە 24 کاتژمێری رابردودا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 262 هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی ژمارەی توشبوانیش گەیشتە 23 ملیۆن و 382 هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەوروپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین توشبوی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە 23 ملیۆن و 382 هەزار و 946 کەس، لەو ژمارەیەش 15 ملیۆن و 909 هەزار و 731 توشبو چاکبونەتەوە و 808 هەزار  و 703 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و 841 هەزارو 428 كەس توشی كۆرۆنا بون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 582 هەزار و 698 بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 44 هەزار و 940 کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، وڵاتی ئەفریقای باشور بە پلەی یەکەم دێت و 607 هەزار و 45 توشبوی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی 356 هەزار و 792 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 407 هەزار و 879 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.