ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
چین ڤاکسینێکی لە خانەکانی مێروولە بەرهەمهێناوە، لەسەر مەیموون تاقیکردووەتەوە، دەڵێت کاریگەر و سەلامەتە و هیچ زیانێکی لاوەکی نییە.
ڤاکسینەکە لەلایەن زانکۆی نەخۆشخانەی رۆژئاوای چین لە شاری چێنگدو پەرەی پێدەدرێت، لەلایەن ئیدارەی بەرهەمی پزیشکی نیشتیمانی پەسەندکراوە و ئێستا لە تاقیگەیەکی کلینکی کاری لەسەر دەکرێت.
 
حکومەتی خۆجێی شاری چینگدو لە باشووری رۆژئاوای چین لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ویچات رایگەیاند، خانەی مێروولە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی گەشەی پرۆتین زیادبکات، ئەوەش دەڵێن ئەگەر هاتوو ڤاکسینەکەیان تاقیگەکانی بڕی، بڕێکی زۆری لێ بەرهەمدەهێنن و بڵاوی دەکەنەوە.
 
چین دەڵێت ڤاکسینەکەیان لەسەر مەیموون تاقیکردووەتەوە، هیچ زیانی لاوەکی نەبووە، ئەمە یەکێکە لەو هەشت ڤاکسینەی کە حکومەتی چین کاریان لەسەر دەکات، یەکێکیان قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەی کلینیکیشی بڕیوە، ڤاکسینێکیشیان کە لەلایەن کۆمپانیای حکومی سینۆفارمەوە پەرەیپێدراوە، لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئامادەدەبێت.
 
هاوکات کۆمپانیای گەمالیای رووسی سەرکەوتنی ڤاکسینی راگەیاندووە، دەڵێت لە زووترین کات بە جیهانی بڵاودەکەینەوە، زانکۆی ئۆکسفۆرد بەناوی بەریتانیا لە قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی کلینیکییە، کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی بەهەمانشێوە هەنگاوێکی گەورەی بڕیوە، بەڵام ترەمپ دەڵێت ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بە سستی کاری لەسەر ڤاکسین کردووە ئەگەرنا دەبوو بەر لە هەڵبژاردن ئامادەبووایە.
 
هەرچی ئەم ڤاکسینەی چینە، تاکە وڵاتە لە جیهاندا تاقیکردنەوەیەکی لەم شێوەیە بکات و لە خانەی مێروولە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت.