ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کشمیر لەگەڵ هیندستان، پاکستان هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نوێ دەدات بەسەرکردایەتی چین.

بەگوێرەی راپۆرتێکی (DW)-ی ئەڵمانی، بەهۆی بێهەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و پشتیوانی نەکردنیان لەپرسی کشمیردا، حکومەتی پاکستان لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی توڕەیە و لەهەوڵدایە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نوێ بەسەرکردایەتی چین تا لەڕێگەیەوە بتوانێت پرسی کشمیر لەگەڵ هیندستان یەکلایی بکاتەوە.

سەرەتای ئەم مانگە، سەڵاح محمود قوڕەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی تاوانبارکرد بە شکستهێنانیان لە پشتیوانیکردنی پاکستان.

لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی پاکستان سعودیەی توڕەکرد و بەهۆیەوە ریازی بڕیاری بڕینی 3.2 ملیار دۆلار لەهاوکاری نەوت و داواشی لەپاکستان کرد سێ ملیار دۆلار قەرز رادەستی رێکخراوەکە بکاتەوە.

حکومەتی پاکستان داوای کۆبونەوە وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی رێکخراوەکەی کرد، بەپێویستیشی زانی وڵاتانی عەرەبی لەکێشەی کشمیر تێبگەن و جوڵەیەکی خێراتر لەوبارەیەوە بکەن.

هاوکات، حکومەتی پاکستان چوار بژاردەی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کشمیر خستۆتەڕو کە یەکێکیان پەنابردنە بۆ پلاتفۆرمی هاوکاری ئابوری چین-پاکستان و دروستکردنی هاوپەیمانیەتییەکی نوێ