ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە حكومەتی عێراق بۆ یەكجار بڕی پێنج ملیار دۆلار لە بانكی نێودەوڵەتی قەرزبكات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەبڕیارێك لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2019ەوە قەرزی دەرەكی وەستاندوە، بەڵام پەتای كۆرۆنا و كەمدەسەڵاتی حكومەت لە پێدانی موچەی فەرمانبەران، ناچاریی كردین ڕەزامەندی بدەین بەوەی حكومەت بۆ یەكجار بڕی پێنج ملیار دۆلار لە بانكی نێودەوڵەتی قەرزبكات، ئەمە جگە لە قەرزكردنی  زیاتر لە 15 ترلیۆن دینار لە بانكە عێراقییەكان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لەمساڵدا.

سەبارەت بە كۆی گشتی قەرزەكانی سەر حكومە ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا بڕی قەرزە دەرەكییەكانی سەر عێراق گەیشتوەتە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار،  قەرزە ناوخۆییەكانیش گەیشتوەتە زیاتر لە 50 ترلیۆن دینار.

باسی لە پابەندكردنی حكومەتیش كرد بە جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی دارایی و ئابوری و رایگەیاند، كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوەكانی تری داهات و كەمكردنەوەی خەرجی و پشت نەبەستن بە تەنها نەوت ئەو رێككارانەن كە دەبێت حكومەت تا 24ی ئەم مانگە بیانگرێتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی داهات.