ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ٢٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە گەیشتە سەرو ١٦ ملیۆن كەس.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٥١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨١٢ هەزارو ٥٢٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٦ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٥٦ توشبوو چاکبونەتەوە.

به‌گوێره‌ی داتاسه‌نته‌ری جیهانی، زۆرترین ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراوه‌، تا ئێستا  پێنج ملیۆن و ٨٧٤ هەزار و ١٤٦ كەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.