ئەمڕۆ دوو شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت بەجێگری مایەوە و گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، له سەرو ٤٤ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٤ دۆلارو ٣٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٢ دۆلارو ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ یەكشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٤٤ دۆلار و ٣٤ سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە ٤٢ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت بە نزیكەیی جێگیرە و گۆڕانكاریەكی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە.