ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەڵمانیایە و باری تەندروستی تێکچوە، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بە ژەهرخواردنی دەکەن، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدواداهات.

 پشکنینەکانی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەریدەخەن ناوبراو ژەهرخوارد کراوە و ئەوەش کاردانەوەی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی لێکەوتەوە، ئەمڕۆش ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە روسیا ئەنجامدەرانی ئەو کەیسە دەستنیشان بکات و رەوبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.

ئەلێکسی ناڤالنی لەفڕۆکەیەکی سیبریادا بێهۆشکەوت و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ناڤالنی ماوەیەکی زۆرە ئۆپۆزسیۆنی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیایە و رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەکاتی هەڵمەتەکانی سیبریا نەخۆشکەوتوە و رەوانەی ئەڵمانیا کرا بۆ چارەسەرکردن.

راوێژکاری ئەڵمانیا داواشی لەروسیا کردوە لێکۆڵینەوە لەکەیسی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بکات و ئەنجامدەرانی روبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.