ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 24 ملیۆن و 61 هەزار و 834 کەس و هاوکات 823 هەزار و 531 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتوەتە 24 ملیۆن و 61 هەزار و 834 کەس، لەو ژمارەیەش 16 ملیۆن و 611 هەزار و 586 توشبو چاکبونەتەوە و 823 هەزار  و 531 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا پێنج ملیۆن و 955 هەزارو 728 كەس توشی كۆرۆنا بون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 674 هەزار و 176 بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 234 هەزار و 474 کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، وڵاتی ئەفریقای باشور بە پلەی یەکەم دێت و 613 هەزار و 17 توشبوی تیادا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی 363 هەزار و 363 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 423 هەزار و 224 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.