ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تا بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، زیاتر لە 24 ملیۆن و 337 هەزار كەس لەسەر ئاستی جیهان توشبوی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 829 هەزار و 686 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهان، تا ئەمڕۆ پێنج شەممە، زیاتر لە 24 ملیۆن و 337 هەزار كەس لەسەر ئاستی جیهان توشی كۆرۆنا بون، كە زۆرینەیان لە ئەمریكان كە زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لەو وڵاتە توشی پەتاكەبون، 183 هەزار و 653 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكان، هەریەك لە برازیل و هیندستان، لە ریزبەندی دوهەم و سێهەم وڵاتی جیهان دێن كە یەكەمیان زیاتر لە سێ ملیۆن و 722 هەزار كەس تیایدا توشی كۆرۆنا بون، لە هندستانیش سێ ملیۆن و 310 هەزار و 234 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەكە بون.

تا ئەمڕۆ 16 ملیۆن و 877 هەزار و 167 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 95%ی كۆی ئەو توشبوانەی كەیسەكەیان داخراوە و لە نەخۆشخانەكان نەماون

هەر بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئەمڕۆ 16 ملیۆن و 877 هەزار و 167 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 95%ی كۆی ئەو توشبوانەی كەیسەكەیان داخراوە و لە نەخۆشخانەكان نەماون، 5٪ەكەی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە ژمارەیان 829 هەزار و 742 كەسە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەكەن ئەوە خراوەتەرو كە شەش ملیۆن و  632 هەزار و 214 كەسە، لەو ژمارەیەش 61 هەزار و 424 هاوڵاتی تەندروستیان زۆر خراپە.