سه‌رۆكی دیپلۆماسیه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك سزا له دژی توركیا ئاماده ده‌كات و چاوه‌ڕی ده‌كرێت له لووتكه‌ی داهاتووی یهكێتییهكهیاندا تاوتوێ بكرێن، كه بڕیاره له 24ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ململانێكانی نێوان یۆنان و توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
جۆزیپ بۆریل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، پێده‌چێت رێكاره‌كان ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، یان كه‌شتیی یاخۆد به‌كارهێنانی به‌نده‌ره‌كانی ئه‌وروپا له‌خۆ بگرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌وردی دیراسه‌ی هه‌موو ئه‌و چالاكیانه ده‌كات، كه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به نایاسایی ده‌زانین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی توركیا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی كنه و پشكنینی ره‌وانه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كردووه، گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان زیاتر بوونه و ئه‌سینا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره به نایاسایی ناوده‌بات.