ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  ئەمڕۆ شەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە 24 ملیۆن و 912 هەزار و 404 كەس.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئاستی جیهان 24 ملیۆن و 912 هەزار و 404 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون.

هەر بەپێی ئامارەكان، لەو ژمارەی توشبوانە، 18 ملیۆن و 141 هەزار و 990 كەس، كەیسەكانیان داخراوە، بە جۆرێك 17ملیۆن و 300 هەزار و 655 كەس چاكبونەتەوە كە دەكاتە 95٪ی كەیسە داخراوەكان و 841 هەزارو 335 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە دەكاتە 5٪ی ئەو كەسانەی كۆتایی بە كەیسەكانیان هاتوە. هاوكات 6 ملیۆن و 770 هەزار و 414 كەس، هێشتا هەڵگری پەتاكەن بە جۆرێك 61 هەزار و 192 كەس كە دەكاتە 1%ی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە باری تەندروستیان خراپە و 6 ملیۆن و 709 هەزار و 222 كەس كە دەكاتە 99% هەڵگرانی ڤایرۆسەكە دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

بەگوێرەی ناوەندەكانی تۆماركردن، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆماركراوە كە 6 ملیۆن و 96 هەزار و 235 كەسن، دوای ئەویش برازیل دێت كە 3 ملیۆن و 812 هەزار و 605 كەس توشی ڤایرۆسەكەبون، سێهەمین وڵاتیش هندستانە كە سێ ملیۆن و  463 هەزار و 972 هاوڵاتی تیایدا توشی پەتاكەبون، روسیاش بە چوارەمین وڵات دادەنرێت و 980 هەزار و 405 كەس توشی كۆرۆنا بون و وڵاتی پیرۆش هاتۆتە ریزبەندی پێنجەمی زۆرترین توشبوانی پەتاكە و تیایدا 629 هەزار و 961 تیایدا توشی كۆرۆنا بون.