ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  کۆی توشبوانی پەتاکە لە جیهان گەیشتە 25 ملیۆن و 170 هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەوروپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین توشبوی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

25 ملیۆن و 170 هەزار و 917 کەس لە جیهان توشی کۆرۆنا بون

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 25 ملیۆن و 170 هەزار و 917 کەس، لەو ژمارەیەش 17 ملیۆن و 509 هەزار و 856 توشبو چاکبونەتەوە و 846 هەزار  و 785 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 846 هەزار و 965 بە پلەی دوەم دێت

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا شەش ملیۆن و 139 هەزارو 78 كەس توشی كۆرۆنا بون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 846 هەزار و 965 بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 590 هەزار و 542 کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، وڵاتی ئەفریقای باشور بە پلەی یەکەم دێت و 622 هەزار و 551 توشبوی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی 371 هەزار و 816 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 455 هەزار و 621 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.