ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند" ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراو لەنزیک خانوویەکی کۆنی ناوچەکە کەوتەوە.

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "  ئەو سێ مووشەکە لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون، هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە".

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق بڵاویکردەوە، سێ موشەک لە ناوچەی بیجیەی رۆژئاوای بەغدای پایتەختەوە، ئاراستەی یەکێک ناوچەی سەوز کراوە.

بەئامانج گرتنی ناوچەی سەوز بۆتە کارێکی رۆژانە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە.