وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، هه‌ندێك راپۆرته هه‌واڵ ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی یۆنان به جلی مه‌ده‌نی بۆ دورگه‌ی مایسی یۆنانی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌سینا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا ئاماژه به‌وه دراوه، "چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یۆنان سه‌ربازه‌كانی گواستووه‌ته‌وه بۆ دورگه‌ی مایس. به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ئاشتیی ساڵی 1947 له پاریس، بوونی چه‌ك له‌و دورگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه".
راشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریانه راست بن، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌كی نوێیه بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی یۆنان بۆ سه‌ر یاسا و ده‌رخه‌ری نیازه راستهقینهكانیهتی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه: "هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ناشه‌رعی له دۆخی ئه‌و دورگه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێكانی ئامانجه‌كانی ئه‌و گێچهڵكاریانه ناده‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و جۆره ره‌فتاره گێچهڵكاریانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی یۆنان ناده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌سینا له زیادكردنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌كۆتاییدا خۆی ده‌دۆڕێت. تاكۆتایی توركیا به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سووره له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له مافه‌كانی".
H.B