ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 217 هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی توشبوانی پەتاکە لە جیهان گەیشتە 25 ملیۆن و 387 هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەوروپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین توشبوی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 25 ملیۆن و 387 هەزار و 330 کەس، لەو ژمارەیەش 17 ملیۆن و 709 هەزار و 331 توشبو چاکبونەتەوە و 850 هەزار  و 600 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.  

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا شەش ملیۆن و 173 هەزارو 236 كەس توشی كۆرۆنا بون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 862 هەزار و 311 بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 621 هەزار و 245 کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، وڵاتی ئەفریقای باشور بە پلەی یەکەم دێت و 625 هەزار و 56 توشبوی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی 373 هەزار و 570 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 455 هەزار و 621 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.