ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھاندا، ٢٥ ملیۆن و ٤١٣هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٨٥١ هه‌زار و ٧٨ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٥ ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار و ٦٠١ كه‌س، ١٧ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٢٨٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، شەش ملیۆن و ٨٣٩ هەزار و ٢٣٤ کەس لە جیهاندا لەژێر چارەسەردان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ١٧٥ هه‌زار و هەشت حاڵه‌تی تووشبوون و ١٨٧ هەزار و ٢٢٧ حاڵەت.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل سێ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٣١١ حاڵه‌ت، هيندستان سێ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار و ٦١٣ حاڵه‌ت، رووسيا ٩٩٥ هەزار و ٣١٩ حاڵه‌ت، پێرو ٦٤٧ هەزار و ١٦٦ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٢٥ هەزار و ٥٦ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٦٠٧ هەزار و ٩٣٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٩٥ هەزار و ٨٤١ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٤٥٥ هەزار و ٦٢١ حاڵه‌ت، چیلی ٤٠٩ هەزار و ٩٧٤ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٤٠٨ هەزار ٤٢٦ حاڵه‌ت، ئێران ٣٧٣ هەزار و ٥٧٠ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٣٤ هەزار و ٤٦٧ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣١٤ هەزار و ٨٢١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣١٢ هەزار و ٩٩٦ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٩٥ هەزار و ٨٤٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٢٧٧ هەزار و ٩٤٣ حاڵه‌ت، توركیا ٢٦٨ هەزار و ٥٤٦ حاڵه‌ت و ئيتاڵيا ٢٦٨ هەزار و ٢١٨ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٢٠ هه‌زار و ٨٩٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٤ هه‌زار و ١٥٨ حاڵه‌ت، هیندستان ٦٤ هه‌زار و ٦٤٦ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٤٩٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٤٧٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٩ هه‌زار و ١١ حاڵه‌ت، پێرو ٢٨ هه‌زار و ٧٨٨ حاڵه‌ت، ئێران ٢١ هەزار و ٤٦٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١٩ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵه‌ت، رووسیا ١٧ هه‌زار و ٩٣ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٤ هه‌زار و ٢٨ حاڵه‌ت و چیلی ١١ هه‌زار و ٢٤٤ حاڵه‌ت''.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهان لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وهان پایتەختی هەرێمی هۆبی رۆژهەڵاتی چین، تۆمارکرا.