ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی بۆرسە نرخی نه‌وتی خاو و برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریان به‌خۆیه‌وه‌ بینی و لە سەرو ٤٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٥ دۆلارو ٩٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٣ دۆلارو ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.