ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆک بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ  لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا دەکات و لەبارەی چەندین پرسی گرنگەوە گفتوگۆ دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەمڕۆ سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا دەکات، لەو دیدارەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتە ڕو، کە تیایدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق لە ئێستادا بەقۆناغێکی نوێ و ھەستیاردا تێدەپەرێت و لەبەردەم چەندین ئاڵانگاری گەورەدایە، سەرۆک بەرھەم رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە نیوەندگیری کێشە سیاسی و ئابورییە کەڵەکەبوەکانی عێراقدا.

31ی ئابی ئەمساڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا بۆ دوەمجار دوای تەقینەوەکەی بەیروت بەسەردانێک گەیشتە لوبنان، بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە بگاتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ هەریەکە سەرۆک بەرهەم، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.