ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عێراق رێگە بەهاتنی زیارەتکارانی ئێرانی نادات بۆ بەشداری لە رێوڕەسمەکانی مانگی موحەرەم بێنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە.

حوسێن زوڵفەقاری، جێگری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی مەترسییەکانی، عێراق رێگە بە زیارەتکارانی ئێرانی نادات بۆ رێورەسمەکانی چله‌ی ئیمام حسێن سەردانی عێراق بکەن.

لەوبارەوە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاندووە، ئەوە نوێترین بڕیاری حکومەتی عێراقە لەبارەی توندکردنی رێکارەکان لە خاڵە سنوورییەکانی وڵاتەکەیانەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵانە هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ بەشداری لە رێوڕەسمەکانی مانگی موحەرەم سەردانی عێراق دەکەن.