ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگەیاند، له‌ئاكامی بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌ له ‌شارۆچكه‌ی سامه‌ڕا چوار سه‌ركرده‌ی داعش كوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێكی هاوبه‌ش له ‌لیوای مه‌غاویری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا و سه‌رایا سه‌لام، له‌میانی بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌دا توانییان چوار سه‌ركرد‌ه‌ی تیرۆرستانی داعش بكوژن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوان لە سەرکردەکان پشتوێنی مینڕێژكراویان به‌ستبو، له‌ناوچه‌ی فه‌رحاتیه‌ له‌شارۆچه‌كه‌ی سامه‌ڕا کوژراون.

حکومەتی عێراق ساڵی 2017 بەفەرمی سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی چەکداری داعشدا راگەیاند، ئەو سەرکەوتنەش بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە بو، بەڵام تا ئێستا هەندێک شانەی نوستوی داعش، لە چەند پارێزگایەکی عێراقدا ماون و چالاکی ئەنجامدەدەن.