ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
هاوشێوه‌ی ده‌نگۆكانی پێشوو، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور كرا كه‌ گوایه‌ باری ته‌ندروستیی خراپه‌، به‌ڵام كیم دووباره‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و زیانه‌كانی ئه‌و زریانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی دابوو.
 
كیم جۆنگ ئون، سه‌ردانێكی مه‌یدانیی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی زریان و بارانه‌وه‌ زیانی ئابورییان به‌ركه‌وتبوو، كیم چووه‌ ناوچه‌ی هوانگها-ی باكور و به‌تایبه‌ت گوندی تاچۆنگ-ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تا بزانێت پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای زریانه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ كوێ.
 
سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌سه‌ر زیانه‌كان فه‌رمانی ده‌ركرد پێداچونه‌وه‌ به‌ پلانه‌ ئابورییه‌كاندا بكرێت و ره‌چاوی ئه‌و سزا ده‌ره‌كییه‌كان و ئاسه‌واره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.