ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستاش 29 ملیۆن و 445 هه‌زار و 847 كه‌س توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بون، له‌نێویاندا 932 هه‌زار و 746 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 21 ملیۆن و 280 هه‌زارو 193 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بو چاكبونه‌ته‌وه‌. 

به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و 749 هه‌زار و 289 توشبوی كۆرۆنا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه‌، هه‌ر له‌و وڵاته‌ 199 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا چوار ملیۆن و 27 هه‌زار و 826 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ئه‌ویش به‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 926 هه‌زار و 914 توشبوی كۆرۆنا و 80 هه‌زار و 808 گیانله‌ده‌ستدان، له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ ملیۆن و 856 هه‌زار و 246 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌.

له‌دوای ئه‌مریكا و هندستان، بڕازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 349 هه‌زار و 544 توشبو، 132 هه‌زار و 117 گیانله‌ده‌ستدان، روسیاش له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ ملیۆنێك و 68 هه‌زار و 320 توشبو تۆماركراون، له‌نێویاندا 18 هه‌زار و 635 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 878 هه‌زار و 700 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئێران له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا به‌پله‌ی 12ه‌م دێت كه‌ 404 هه‌زار و 648 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا 23 هه‌زار و 313 مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 348 هه‌زار و 13 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی وڵاتان، عێراق له‌پله‌ی 18ه‌مینی وڵاتاندایه‌، كه‌ 294 هه‌زار و 478 توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه‌، له‌نێو

ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه‌، كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌وڵاتانی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك ئه‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان.