ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وه‌زیری دارایی عێراق به‌ڵێنده‌دات، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌شنوسێكی چاكسازی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 هاوپێچ بكرێت.

ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیداوه‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌شنوسێك بۆ په‌رله‌مان بنێرێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا هاوپێچ بكرێت.

وتیشی، "له‌كۆبونه‌وه‌ی  دوشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ندكرا و ده‌گاته‌ په‌رله‌مان و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ره‌شنوسی چاكسازیه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ یه‌كده‌خرێت و ده‌كرێته‌ هاوپێچه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌دا، ئه‌و ره‌شنوسه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ندكرا و ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی حكومه‌تیش رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.