ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، كە پاڵپشت بە مادەی (69) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دوپاتبكەینەوە:

1- هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبوە و ئێمە سورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی "پرساندن" بێنە پەرلەمان.

2- چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە موچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی.

3- ئەگەر پێشتر هەندێ‌ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەمو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە.

4- داواكارین لەسەرجەمی پەرلەمانتاران، لە پرساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم كابینە حكومەتییەدا هاوكارمان بن و بەرژەوەندیی گشتیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی و ئەجێندای تەسكی حزبییەوە.

ئیمزاكان:

1- عەبدولستار مەجید.

2- شێركۆ جەودەت مستەفا.

3- محێدین حەسەن یوسف

4- كازم فاروق نامیق.

5- مەم بورهان قانع.

6- دیاری ئەنوەر حمەرەحیم.

7- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.

8- مژدە مەحمود محەمەد.

9- سیپان سالم حسێن ئامێدی.

10- هەلز ئەحمەد محەمەد.

11- ئەبوبەكر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).

12- د. هەورامان گەچێنەیی.

13- كاوە عەبدولقادر حەسەن.

14- شایان كاكە صالح.

15- شیرین ئەمین عەبدولعەزیز.

16- سیروان فەرەج محەمەد (بابان).

17- عوسمان عەلی سمایل.

18- عومەر گوڵپی.

19- عەلی حمەصالح تەها.

20- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.

21- روپاك ئەحمەد رەحمان.

22- موسلیم عەبدولڵا رەسوڵ.

23- د. ئیسماعیل تەها سگیری.

12/ 10/ 2020