ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی داوایین راپسرسی، تەنها لە 42% سکۆتلەندییەکان داوای مانەوە دەکەن و ئەوانی دیکە داوای سەربەخۆیی دەکەن.

ئیمیلی گرەی، سەرۆکی بەرەی جیابوونەوە دەڵێت، نەتەوە پەرستەکان زۆر رێژەیان زیاتر بووە و بەجۆرێک ٧٢٪ سکۆتلەندا داوای جیابوونەوە دەکەن.

لە مانگی پێنجی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سکۆتلەندایە، بەگوێرەی دوایین ئامار، خەڵکی سکۆتلندا دەنگ بەو حزبانە دەدەن کە پشتگیریی جیابوونەوە  لە بەریتینیا دەکەن.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014،  55% سکۆتلەندییەکان لەگەڵ مانەوە لەگەڵ شانشینی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەریتانیا بوون، بەڵام ئێستا شتەکان گۆڕاون.

سکۆتلەند  پێچەوانەی بەریتنیا دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە.

خواستی جیابوونەوە لەگەڵ بەریتانیا تا دێت زیاتر دەبێت و گەلی سکۆتلەندا دەیانەوێت وڵاتێکی سەربەخۆ بن.