ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی بینه‌ر له‌ "به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی" دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و براوه‌ بوه‌ و بینه‌رێكی زۆرتری هه‌بوه‌.

تۆڕی CNNی ئه‌مریكی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، جۆ بایدن له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ناڵه‌كه‌یاندا براوه‌ بوه‌، به‌جۆرێك 13 ملیۆن و 900 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوه‌، به‌ڵام تره‌مپ ته‌نها 13 ملیۆنی بینه‌ری هه‌بوه‌.، ژماره‌‌كانیش ئه‌گه‌ری گۆڕانیان هه‌یه‌.

بڕیاربو دیبه‌یتی دوه‌می تره‌مپ و بایدن ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبونی تره‌مپ، ئه‌و دیبه‌یته‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه‌، كێشه‌ی ته‌ندروستی مابێت.

له‌كه‌ناڵی ABC جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان، هێرشیكرده‌ سه‌ر تره‌مپ بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌بله‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ له‌ كه‌ناڵی NBC به‌رگری له‌خۆی كرد و رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی هاوڵاتیان كردوه‌.

 یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن له‌ رۆژی 29ی ئه‌یلولی 2020 به‌ڕێوه‌چو.